هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە، تەواوی هێرشەكانی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی بۆ سەر ناوچەكانی رۆژهەڵات و باشوری مەنبج و باكوری بەنداوی تشرین تێكشكێنران و دەیان چەكدار كوژراون، دەشڵێت، "توركیا بە فرۆكەی جەنگی و درۆن بەشداری شەڕەكەی كردوە".
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هێزەكانمان تەواوی هێرشەكانی سوپای توركیا و گروپە بەكرێگیراوەكانی بۆ سەر ناوچەكانی رۆژهەڵات و باشوری منبج و باكوری بەنداوی تشرین تێكشكاند".
توركیا بە فرۆكەی جەنگی و درۆن بەشداری كردوە
ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكە بە پاڵپشتی فرۆكەی جەنگی و درۆنی توركیا ئەنجادراوە و لە شەڕەو پێكدادانەكانی ناوچەكانی مەنبج و بەنداوی تشریندا دەیان چەكداری گروپەكانی سەر بەتوركیایان كوشتوە، چگە لە برینداربونی ژمارەیەكی دیكە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هەسەدە لە كاتژمێرەكانی داهاتودا بە ڕاگەیەندراوێكی تێروتەسەل، ئەنجامی روبەڕوبونەوەی هێزەكانیان دژی بە گروپە چەكدارەكان دەخاتەڕو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دیمەنانەی كە وێنەیانگیراوە بڵاودەكاتەوە.
لە شەڕو پێدادانەكانی دوێنێدا 72 چەكداری گروپەكان كوژراون
ئەوە لەكاتێكدایە، هێزەكانی سوریای دیموكرات دوێنی هەینی ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزەكانیان و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج، ژمارەی كوژراوانی ئەو گروپانە بۆ 72 چەكدار بەرزبوەتەوە، ئەوە جگەی لە برینداربونی دەیان چەكداری دیكە،
دەشڵێت، "بە سەدان چەكداری ئۆزبەكستانی، توركمانسانی و چیچانی بەشداریان كردوە و ژماریەكیان لێ كوژراوە، هەروەها لە شەڕ و پێكدادانەكاندا 11 شەڕڤانمان شەهیدبون".
وەڵام بدەوه