وەك شارەزایان ئاماژە دەكەن سووریا لە بازنەی ئێران و فەرمانڕەوایی شیعەوە بەرەو بازنەی توركیا و قەتەڕ گوازرایەوە، ئێستە كێشەی ئەمەریكا و رۆژئاوا گونجاندنی گرووپە توندڕۆ سوننەكانە لەگەڵ دۆخی نوێ، كە حكوومەت و دەوڵەتێك بەڕێوە دەبەن، سەرچاوەیەك ئاماژە دەكات كە دەسەڵاتی نوێی سووریا لە رێگەی بەغداوە پەیامێكی بە ئێران گەیاندووە.
بەپێی سەرچاوەكە، بەر لە چەند رۆژێك دەسەڵاتی نوێی سووریا پەیامێكی ئاراستەكراوی بۆ تاران گەیاندووەتە بەغدا، ئێستە توركیا و قەتەر زۆر لە ئەبو محەمەد جۆلانییەوە نزیكن، كە فەرمانڕەوای كردەنیی سووریایە لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، پێ دەچێت ئەوان هانی جۆلانییان دابێت بۆ بەریەكنەكەوتن لەگەڵ ئێران و كردنەوەی كەناڵی لێكتێگەیشتن لەگەڵ تاران لە رێگەی ناوەندگیرەكان لەوانە بەغدا.
هەر بەپێی سەرچاوەكە پەیامەكەی دیمەشق كە بەر لە چوار رۆژ گەیشتووە، چوار خاڵی لەخۆ گرتووە ئەوانیش، دەستوەنەدان لە كاروباری یەكتر و پاراستنی مەزار و شوێنە ئاینییە شیعەكان و دەست پێكردنی هاریكاریی ئابووری و بەڵێندان بەوەی سووریا نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ هیچ لایەنێكی ناوچەكە و نێودەوڵەتی.
دووپاتی كردەوە، نازانرێت كە پەیامەكە راستەوخۆ لە جۆلانییەوە رەوانە كراوە، بەڵام لە دیمەشقەوە هاتووە و ئەوەش ئاماژەیە بۆ گۆڕانكاریی گەورە، چونكە دیمەشق نایەوێ لە ئێستەوە رووبەڕووی هیچ لایەنێك ببێتەوە و جۆلانیش هەوڵی جێگیركردنی فەرمانڕەوایەتییكەی لە دیمەشق دەدات، ئەگەریش هەیە ئێران دەرگەی بە ڕووی دەسەڵاتی نوێی دیمەشق واڵا بكات.
شایەنی باسە ئەبو محەمەد جۆلانی، سەركردەی دەستەی تەحریری شام و سەرپەرشتیاری سەربازیی سووریا لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنی تیشكی خستە سەر پلانەكانی سەبارت بە سووریای نوێ، لەوانە سعوودیە هەوڵی سەقامگیریی سووریا دەدات و رۆڵێكی گرنگی لە دواڕۆژی سووریا دەبێت، هیوادارین ئێران چاو بە دەستوەردانی لە ناوچەكە بخشێنێتەوە و پێشبینیمان دەكرد لێدوای ئەرێنیان لەسەر دۆخی سووریا هەبوایە.
وەڵام بدەوه