Kurdistan Press - کێشەی نێوان يێران و سعودیە زیاتر بوون کێشەی نێوان يێران و سعودیە زیاتر بوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەی نێوان يێران و سعودیە زیاتر بوون

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، ئه‌مڕۆ (چوارشەممە 1ى 1ى 2025)، لەسێدارەدانی 6 کەسی بە ڕەگەزنامەی ئێرانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاریان لەسەر دەرکرا بە "کوشتن" به‌ تێوه‌گلانیان له‌ دۆسیەی قاچایخکردن به‌ماده‌ى هۆشه‌بىر (حەشیش) بۆ ناو شانشینی سعودیە

بەپێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فەرمی سعودیە (SPA) ، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: "جاسم محمد شعبانی، عبدالرضا یونس تنقاسیری، خلیل شهید سامری، محمد جواد عبدالجلیل، مهدی كنعان غانمی له‌گه‌ڵ حر محمد شعبانی- ڕەگەزنامەی ئێرانی- مادەی هۆشبەری جۆرى (حەشیش)ـیان بە قاچاخ هێناوه‌تە ناو شانشینی عەرەبی سعوودی".

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌، پێشتر دادگاكانى سعوودیه‌، حوكمی "كوشتن"ى بۆ هه‌ر 6 هاوڵاتییه‌ ئێرانییه‌كه‌ ده‌ركردبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا