ئەردۆغان: ماوەی رێکخراوی تیرۆریستی پە*کە*کە و لق و پۆپەکانی لە سوریا کۆتایی پێهاتووە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنوسان لەناو فڕۆكەكەی، لە کاتی گەڕانەوەی لە میسرو دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی گروپی وڵاتانی گەشەكردووی ئیسلامی (D-8):
بەمزوانە وەزیری دەرەوە هاکان فیدان سەردانی سوریا دەکات و یارمەتیدەری بونیادنانی پێکهاتەی نوێی دەسەڵات لەو وڵاتە دەبێت.
لە قۆناغی گوزاردا بۆ ئەوەی قۆناغەکە بە بێ گرفت تێپەڕێت، یارمەتیدەری دەسەڵاتی نوێی سوریا دەبین.
کاتی لەچالاکیخستنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سوریا ئێمە دەستنیشانی دەکەین. بۆ رەواندنەوەی هەرچەشنە مەترسییەک لەسەر سنورەکانی باشوورمان، ئەوە ئەنجام دەدەین.
ماوەی رێکخراوی تیرۆریستی پە*کە*کە و لق و پۆپەکانی کۆتایی پێهاتووە. ڕێگری دەکرێت کە لەو کەشە جێی متمانەیەی کە لە سوریا هاتوەتە ئاراوە، هێز کۆبکەنەوە.
بڕوا ناکەم لە سوریا هیچ هێزێک ئامادە بێت هاوکاری رێکخراوە تیرۆریستییەکان بکات. رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و پە*کە*کە/یە*پە*گە بە زووترین کات سەریان پان دەکرێتەوە. (پە*کە*کە/یە*پە*گە) پێویستە وەلاوە بنرێن. ئەوە دوێنێ هەر وا بووەو ئەمڕۆش هەر وا دەمێنێتەوەو نابێ داهاتوویان هەبێت. کۆتایی ڕێگەیە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی.
ئەوەی ساڵانێکی زۆر دەمانوت، راستییەکەی لە بەندیخانەی سیدنایا سەلمێندرا. ئەو تاوان و کۆمەڵکوژییانەی کە لەوێ دەکرا، یەکێک لە ناخهەژێنترین ڕاستییەکانی ڕژێمی بەعسە. روسەکان دەڵێن بیر لەوە ناکەنەوە باڵیۆزخانەو کۆنسوڵخانەکەیان لە سوریا دابخەن. بە بڕوای من ئەوە بۆ سوریا بەهادارە. هاوکارییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ عێراق و سوریا پەرە پێدەدەین. ئەوە هەم دەرفەتێکە هەم بۆ تورکیاو هەم بۆ سوریا.
وەڵام بدەوه