Kurdistan Press - بەربەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل مووشەک باران کرا بەربەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل مووشەک باران کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەربەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل مووشەک باران کرا

حووسییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 21ی كانوونی یەكەمی 2024، (تەلئەبیب)ـیان بە مووشەکێکی بالیستی کردە ئامانج و بووە هۆی برینداربوونی دەیان ئیسرائیلی.

دوای کەوتنی مووشەکەکە لە تەلئەبیب، سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە مووشەكەكە لە یەمەنەوە هاوێژراوە.

هاوكات فریاکەوتنی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە 16 کەس بریندار بوون و زیانێکی گەورەی دارایی هەیە.

ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنۆت) ئاماژەی بەوە کردووە کە مووشەکەكە بالیستی و لە جۆری زەوی-زەوی بووە و لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی تەقیوەتەوە.

هەروەها ڕۆژنامەی (مەعاریڤ)ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە لە سەرەتای شەڕەوە، حوسییەکان 201 مووشەک و زیاتر لە 170 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تەقینەوەیان بەرەو ئیسرائیل ناردووە کە زۆربەیان لەلایەن ئەمریکییەکان و هێزی ئاسمانی و دەریایی ئیسرائیلەوە ڕێگری لێکراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا