وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕای گەیاند، شاندەکەیان لە دیمەشق لەگەڵ تەحریر شام گفتوگۆی گواستنەوەی دەسەڵاتیان کرد و هەردوولا لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی داعش ڕێك كەوتووین.
ئەمڕۆ هەینی 20ی کانوونی یەکەم، ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشكرای كرد، شاندێکی باڵای وڵاتەكەی لەگەڵ بەرپرسانی دەستەی تەحریر شام لە دیمەشق کۆ بوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر گواستنەوەی دەسەڵات کردووە، هەروەها باسیان لە پێویستی بەرەنگاربوونەوەی داعش کرد.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، شاندەکە باسیان لە چارەنووسی ئۆستن تایسی ڕۆژنامەنووس و هاووڵاتییانی دیکەی ئەمەریکی کردووە کە لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەددا لە سووریا بزر بوون.
وەڵام بدەوه