بڕیارە سبەی هەینی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، سەردانی ئەنكەرە بكات و لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا كۆ ببێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕای گەیاند، چاوەڕێ دەكرێت ئەو دوو بەرپرسە باڵایەی ئەمەریكا و توركیا، بارودۆخی سووریا دوای كەوتنی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد تاوتوێ بكەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی لە گرنگی گواستنەوەی ئاشتییانە و هەمەلایەنەی دەسەڵات لە سووریا، هەروەها پاراستنی كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكانی ئەو وڵاتە كردەوە، هاوكات بەپێی چاودێرانی سیاسی، ئەمەریكا بۆی گرنگە كورد لە سووریا پێگەی خۆی هەبێت و وەك بەشێك لە هاوكاری ئەمەریكا لە ناوچەكە تووشی قەیران نەبن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، ڕۆژی سێشەم لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی قەتەر، میسر، ئوردن و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی ئێستەی سووریا و پێویستی بەرقەراركردنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گفتوگۆی كردووە.
بلینكن لە گفتوگۆكانیدا لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر، عەبدوڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات، ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئوردن، جارێكی تر دووپاتی لە پابەندبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كردەوە بۆ حكوومەتێك كە لە ژێر سەركردایەتیی سووریاییەكاندا بێت كە هەموو گروپە سووریاییەكان لەخۆ بگرێت.
بلینكن دووپاتی لە گرنگی پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل و پێشكەشكردنی یارمەتی مرۆیی كردەوە، هەروەها دووپاتی لە ڕێگرتن لەوەی كە سووریا ببێتە بنكەی تیرۆر یان هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ كردەوە و گوتی، پێویستە چەكی كیمیایی سووریا لەناو ببرێت.
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه