رژێمی به‌شار رووخا كه به پاڵپشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و رووسیا پارێزرابوو، تا ئه‌م ساته كۆماری ئیسلامیی ئێران له جۆرێك شۆكدایه و له‌باره‌ی رووداوه‌كانی سووریا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه، میدیاكانیشی هاوشێوه‌ی میدیاكانی تری دنیا هه‌واڵی هه‌ڵاتنی به‌شار ئه‌سه‌دیان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له رێگه‌ی قودسی سوپای پاسداران، له دوای ده‌ستپێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بی و ئاڵۆزبوونی سووریا و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ، زۆرترین رۆڵی هه‌بوو له پاراستنی به‌شار ئه‌سه‌د، به هه‌زاران پاسدار و فه‌رمانده و راوێژكاری سه‌ربازی به چه‌ك و پاره یارمه‌تیی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دیان دا و به هاوكاریی رووسیا، پاشه‌كشه‌یان به ئۆپۆزسیۆنی سووریا كرد و ئه‌و شارانه‌یان ئازاد كرده‌وه كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن كۆنترۆڵ كرابوون.
شه‌ڕێك كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ درێژه‌ی كێشا و ملیۆنان ئاواره و سه‌تان هه‌زار كوژراوی به‌دواوه بوو، دوای پاشه‌كشه‌پێكردنی ئه‌و گرووپانه له ساڵی 2020 له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاستانه، جۆرێك ئاشتی به‌رقه‌رار بوو و ئه‌وجاره ئێران ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆسته‌وه و سووریای كرد به‌و ناوه‌نده‌ی كه پێویسته لێیه‌وه، هه‌وڵی به‌هێزكردنی گرنگترین باڵی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی بدا كه حزبوڵای لبنانه، له‌وێوه خه‌ونه مێژووییه‌كه‌ی خۆی به‌دی بهێنێت كه رووخانی ئیسرائیله.
ئێران جگه له‌وه‌ی كه له جه‌نگی ناوخۆیی سووریا به ده‌یان ملیار دۆلاری خه‌رج كرد، به ده‌یان ملیار دۆلاریشی خسته خزمه‌تی حزبوڵا و چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌هێزی بۆ دابین كردن، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل، هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه‌یه له‌ناو چوو، ئه‌وه وێڕای كوژرانی نزیك به ته‌واوی سه‌ركردایه‌تیی حزبوڵا و سڕبوونی گرووپه‌كه.
دۆخه‌كه بۆ ئێران زۆر تاڵه، بۆیه تووشی شۆك بووه، چونكه راستییه‌كه‌ی كۆتایی به هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌ی له ته‌واوی سووریا هاتووه و كۆتایی به هیلالی شیعی هێنرا كه بناغه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئایدۆلۆجیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
وەڵام بدەوه