KurdistanPress...

CLOSE

به‌شار ئه‌سه‌د شۆک بووە بەو دۆخەى سوریا چى بە مەسعود پزیشکیان وت ؟

سه‌رۆکی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د وڵاتانی ڕۆژئاوای به هه‌وڵدان بۆ کێشانی نه‌خشه‌یه‌كی نوێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبارکرد و به‌پێشهاته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا تۆمه‌تباریانکرد، ئەسەد ئەم لێدوانەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران، مەسعود پزیشکیان کرد.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م پێشهاته‌ نوێیه‌ پیلانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌ بۆ دابه‌شكردنی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هێنانه‌ كایه‌ی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی نوێ له‌ ناوچه‌كه‌دا و ئه‌مه‌ش وه‌ك مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ وه‌سفكرد.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێران، مه‌سعود پزیشكیان،پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی سووریا دووپاتكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاسایشی عێراقییەوە بڵاویکردەوە کە شەوی یەکشەممە لانی کەم 300 چەکدار کە زۆربەیان ئەندامی سوپای بەدر و بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی ئەلنوجەبان لە رێگەی نافەرمیەوە چوونەتە ناو سوریا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه