Kurdistan Press - هۆشداری ئیسرائیل دەربارەی دۆخی سوریا و کورد لە ڕۆژ ئاوای کوردستان ڕایگەیاندرا هۆشداری ئیسرائیل دەربارەی دۆخی سوریا و کورد لە ڕۆژ ئاوای کوردستان ڕایگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری ئیسرائیل دەربارەی دۆخی سوریا و کورد لە ڕۆژ ئاوای کوردستان ڕایگەیاندرا

ئەمڕۆ یەكشەممە، 1ی 12ی 2024، جەدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: هیچ لایەنێك لە ململانێی پەرەسەندووی سووریادا بەلای ئیسرائیلەوە پەسند و باش نییە.
لەمیانی كۆنگرەیەكی ئەمنیدا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گوتیشی: لە ململانێی سووریادا، ڕژێمێك لەلایەكەوە پشتیوانی لە "جیهادییەكان" كە بریتین لە بەرەی جیهادییەكانی شیعە و ئێران و حزبوڵا دەكات، لەلایەكی دیكەوە جیهادییە سونییەكان هەن و ئەم دوو بەرەیە ئێستا دژ بە یەکتر لە ململانێدان.
دەشڵێت: "ناكرێ لایەنگریی هیچ لایەك لەو شەڕەدا بكرێت، چونكە هیچ یەكێك لەو بەرەیە پەسند نین. پێشنیاز دەكەم بە ڕوانینێكی فراوانتر سەیری ناوچەكە بكەین، چونكە گەر لە ڕووی سەربازییشەوە چالاك نەبین، پێویستە لە چۆنیەتیی پێكهاتنی ناوچەكە بەئاگا بین."
گوتیشی: "بارودۆخێكی ئەوتۆ نابینین بۆ ئەوەی سووریا بگەڕێتەوە دۆخێك، بە شێوەیەکی مەرکەزی سەروەریی خۆی لە هەموو خاكەكەیدا پەیڕەو بكات، وەكوو ئەوەی لە ڕابردوودا هەیبووە.
ساعر ئەوەشی گوت: "پێم وایە ئەوەی زیاتر واقیعییە و لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلیشە، دواڕۆژی دەوڵەتی سووریایە وەكوو دەوڵەتێكی فیدراڵی، كە تێیدا پێكهاتەكانی وەكوو كورد و دورزییەكان، خۆ بەڕێوە ببەن."
شایەنی باسە لە چەند مانگی ڕابردوودا، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر سووریا، لە دژی گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران خەست كردووتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه