ژوی ئۆپەڕاسیۆنەكانی گروپە چەكدارەكانی سوریا لە ڕاگەیەندراوێكدا لە ژێر ناوی سوپای سوریا ئازاد شەڕیان دژی شەڕڤانانی كورد و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕاگەیاند و دەڵێن، "ئامانجمان ئەوەیە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی كورد و هەسەدە ئازاد بكەین".
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزە چەكدارەكانی سوریا، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە دەستیان پێكردوە بە ئاماجی كۆتایی هێنانە بە زوڵم و ستەم و ئازادكردنی دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە كە هێرشەكانیان بۆ ئەنجامداوە، هەروەها بەنیازن هێرش بکەنە سەر ئەو گروپە کوردانەی کە بەشێک لە پارێزگای حەلەبیان لە باکوری ئەو وڵاتە کۆنترۆڵکردوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردوە بۆ ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ڕژێمی ئەسەد و میلیشیا ئێرانیەكان و هێزەكانی سوریای دیموكراتیكەوە (هەسەدە) کۆنترۆڵکراون".
گروپە چەكدارەكانی سوریا كە لەژێر ناوی سوپای سوریایی ئازادا كۆبونەتەوە و لە دو ڕۆژی ڕابردودا زۆربەی شاری حەلەبی سوریایان کۆنترۆڵکرد و 24 کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاند، ئەوەش بە ئامانجی دەستەبەرکردنی "سەلامەتی دانیشتوانی شارەکە و پاراستنی موڵک و ماڵی تایبەت و گشتییە لە دەستکاریکردن یان زیانگەیاندن".
وەڵام بدەوه