وەزیری دەرەوەی ئێران:
ئەمریکا و ئیسرائیل لە پشت هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی سووریان
ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی هەینی، گرووپه چهكدارهكانى سووریا كه خۆیان به ئۆپۆزسیۆن دهناسێنن، لەوانەش گرووپەکانی تەحریر ئەلشام، گەیشتنە ناو شاری حەلەب، ئهوهش دوای شەڕێكی توند لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی سووریا و میلیشیا چهكداره شیعهكانى نزیك له ئێران، کە لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران.
لەوبارەیەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بە پلاندانەر و هاوکاری ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات و هاوکاریی ئێرانیش بۆ ڕژێمی سووریا دووپات دەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەو هێرشانە لە خزمەتی پلانی ئیسرائیل و ئەمریکادایە، ڕاشیگەیاندووە: لەگەڵ هاوتا سوورییەکەم پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان کردووە و هاوکاریییەکانی ئێرانم بۆ ڕژێمی سووریا دووپات کردووەتەوە.
دوای 48 کاتژمێر شەڕکردن، گرووپە میلیشیاکانی تەحریر ئەلشام و هاوپەیمانەکانی کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەناسێنن، هێرشیان کردە سەر ناوچەی حەلەب و بەشێکی فراوانی شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد.


وەڵام بدەوه