گرووپه چه‌كداره‌كانى سووریا كه خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌ناسێنن "رزگارکردنی" تەواوی لادێکانی ڕۆژئاوای حەلەبیان ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ش دوای شەڕێكی توند لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی سووریا و میلیشیا ه‌كداره شیعه‌كانى نزیك له ئێران، لە ئەنجامدا دەیان کەس لە هەردوولا کوژران و بووە هۆی پچڕانی ڕێگای نێودەوڵەتی بەرەو دیمەشق.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە گرووپه چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورەیان بە ناوی "رێگریکردن لە دەستدرێژی" دەستپێکرد و ڕایانگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە پێشبینی هێرشێکی چاوەڕوانکراوی هێزەکانی ڕژێم و هاوپەیمانەکانیان بۆ سەر مۆڵگەکانیان لە لادێکانی حەلەب و ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، ئەنجام دا.
لەو ئۆپراسیۆنەدا چەندین گرووپی چه‌كدارى بەشدارن، لەوانە ده‌ستى ڕزگاركردنى شام و چەند گرووپێكی دیکە لە هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، سوپا لەگەڵ ڕوسیا و ”هێزە دۆستەکان” هاوکارە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانه و گەڕاندنەوەی دۆخەکە بەو شێوەیەی کە هەبووە.
به پێی ئاماره‌كان، تائێستا نزیكه‌ى 255 كه‌س له هه‌ردوولاى شه‌ڕكه‌ر، كوژراون.


وەڵام بدەوه