Kurdistan Press - چی ڕوو دەدات لە سوریا ؟ لە ماوەى 3 ڕۆژ دەیان گوند و شارۆچکە کۆنترۆڵ کراوە چی ڕوو دەدات لە سوریا ؟ لە ماوەى 3 ڕۆژ دەیان گوند و شارۆچکە کۆنترۆڵ کراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چی ڕوو دەدات لە سوریا ؟ لە ماوەى 3 ڕۆژ دەیان گوند و شارۆچکە کۆنترۆڵ کراوە

هێرشی گرووپە چـ*ـەكدارەكان لە شاری حەلەب نزیك بووەتەوە
هێرشی گرووپە چە*كدارەكان بۆ سەر هێزەكانی سوپای سووریا پێی نایە رۆژی سێیەمەوە و دەڵێن تا ئێستا توانیویانە 56 شارۆچكە و گوند كۆنتڕۆڵ بكەن و بەتەواوی لە سەنتەری شاری حەلەب نزیكبوونەتەوە.
هێرشی گرووپە چە*كدارەكان كە لە چەند گرووپێكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێكهاتوون، لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە بۆ سەر هێزەكانی حكوومەتی سووریا بەناوی ئۆپڕاسیۆنی (رووبەڕووبوونەوەی دوژمنكاری) دەستی پێ كردووە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاری، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گرووپە چە*كدارەكان توانیویانە ناوچەی ریفی حەلەب كۆنتڕۆڵ بكەن و تەنیا چەند كیلۆمەترێكی كەمیان ماوە بگەنە سەنتەری شاری حەلەب.
حەسەن عەبدولغەنی گوتەبێژی گرووپە چە*كدارەكان رایگەیاند: دوای 36 كاتژمێر لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی حكوومەتی سووریا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ توانیمان تەواوی ناوچەكانی ریفی حەلەب كۆنتڕۆڵ بكەین.
راشیگەیاند: ئێستا هێزەكانمان لە دەوروبەری شاری حەلەب رووبەڕووی هێزەكانی حكوومەتی سووریا دەبنەوە و توانراوە چەند ناوچەیەكی ستراتیژی كۆنتڕۆڵ بكەین، تەنیا چەند كیلۆمەترێكی كەم لە شاری حەلەبەوە دوورین.
گرووپە چە*كدارەكان لە ماوەی سێ رۆژی رابردووی هێرشەكانیان توانیویانە زیاتر لە 400 كیلۆمەتر چوارگۆشە كۆنتڕۆل بكەن و هەروەها 56 شارۆچكە و گوند لە ناوچەكانی حەلەب و ئیدلب لەژێر دەستی سوپای سووریا دەربهێنن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی گرووپە چە*كدارەكان بڵاویان كردۆتەوە، لە رووبەڕووبوونەوەكاندا زیاتر لە 200 سەربازی سوپای سووریایان كـ*ـوشتووە و سەدانی دیكەش بر*یندار بوون و چەندانی دیكەشیان بە دیل گرتووە، هەروەها دەستیان گرتووە بەسەر دەیان زریپۆش و تۆپی دوورهاوێژ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه