کەناڵی (ئەلحەدەس) بڵاوی کردووەتەوە، ئەمشەو پاش پەسندکردنی ئاگربەست لەلایەن حکوومەتی ئیسرائیلەوە، حزبوڵا هێرشێکی نوێی بە چەند مووشەکێک کردووەتە سەر ناوچەی جەلیلی باڵا لە ئیسرائیل. هاوکات بڕیارە سبەی ئاگربەستەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە نەتەنیاهۆ ڕایگەیاندووە: گەر حزبوڵا پابەندی ئاگربەست نەبێ، بە توندی هێرشی دەکەینەوە سەر.
وەڵام بدەوه