وەزیری دەرەوەی توركیا، بە گرنگی دەزانێت نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەی بازاڕەكانی جیهان بكرێتەوە و گەشبینیشە كە لەم ڕووەوە هەنگاوی باشیان هاوێشتووە.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، لە دەمەتەقێیەكدا لەگەڵ چەند رۆژنامەنووسێكی وڵاتەكەی، باسی لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرد.
فیدان، لەبارەی ناكۆكیی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان گوتی: ”لە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەولێر، بەتایبەت لەبارەی بۆڕیی نەوت، ئەوەمان بۆ روون بووەوە كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە رێكدەكەون. لە ڕاستیدا بە گوێرەی پڕەنسیپ ئەو دوو لایەنە رێككەوتبوون، بەڵام كێشەكە ئەوەبوو كە دەبوایە بەغدا لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە رێكبكەوێت كە پێشتر لەگەڵ هەولێر گرێبەستیان كردووە و كۆمپانیاكانیش كۆمپانیای رۆژئاوایین.“
فیدان لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی دا، بابەتی بژاردنی بڕە پاریەك بۆ هەر بەرمیلێك نەوت كە بەرهەم دێت جێی گفتوگۆی ئەو دوو لایەنەیە، بۆیە دەبێت لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكەنەوە و لەم ڕوەشەوە هەنگاوی باش نراوە.
فیدان گەشبینیی خۆی بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەربڕی و گوتی: "هەنگاوی باش نراوە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە بەم نزیكانە نەوت هەناردە دەكرێتەوە. هەناردەكردنەوەی نەوتیش هەنگاوێكی گرنگە و جموجۆڵێكی گرنگە و لە بەرژەوەندیی ناوچەكەشدایە
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه