ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی پێنجشەممە ئاشکرای کرد کە لە نێو كوژراوانی هێرشهكهى دوێنێ فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری تهدمورى سووریا ئەنجامیان دا، 22 چهكدارى میلیشیاكانى عێراق كه سهر به بزووتنەوەی نوجەبا بوون، كوژران.
ناوەندەکە لە بەیاننامەیەکدا كه لە ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تهدمور بۆ ٦٨ کەس بەرزبووەتەوە كه 22 كهسیان چهكدارى بزووتنەوەی “ئەلنوجەبا”ی عێراق و 42 چهكدارى میلیشیاكانى سووریا له لە لایەنگرانی ئێرانن كه له نێویاندا پێنجیان پلهى ئەفسەریان ههیه و هاوكارىحزبوڵای لوبنانی بوون و چواریشیان ئهفسهرى سهر به حزبوڵان.
ئاماژە بەوەشکراوه، لە ئەنجامی ئەو هێرشهدا 43 کەسی دیکە برینداربوون کە حهوتیان هاووڵاتی سڤیلن.
دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و سێ شوێنیان له شارى تهدمور لە لادێیەکانی ڕۆژهەڵاتی حومس، كرده ئامانج و لهنێویاندا بنكه و بارهگاى میلیشیاکانی سهر به ئێرانیان کردە ئامانج لەگەڵ سەرکردەکانی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی و سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان، دوو شوێنیش لە گەڕەکی ئەلجەمعییە، كرانه ئامانج كه یەکێکیان کۆگایەکی چەک بووه لە نزیک ناوچەی پیشەسازی.
وەڵام بدەوه