لە چەند سەعاتی ڕابردووی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەندین ناوچە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیكە، ڕاپۆرتی فڕینی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان لە ئاسمانی وڵاتدا تۆمار کردووە.
لەگەڵ پێشهاتەكانی ئەم دواییانە، کە عێراقیان خستووەتە ناو بازنەی مەترسیی شەڕكردن لەگەڵ ئیسرائیلەوە، كە گرووپەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق لە دژی ئامانجە ئیسرائیلییەکان ئەنجامی دەدەن.
بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی (سۆمەرییەنیوز) تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پلاتفۆرمەکانی تێلێگرام لە عێراق، بوونی فڕینی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی عێراق، لە ئەنبار و هەندێک ناوچەی دیكەی بەغدا تۆمار و بڵاو کردووەتەوە.
هاوکات، ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە، واشنتۆن بەغدای ئاگادار کردووەتەوە کە هەموو ڕێگاکانی فشار خستنە سەر ئیسرائیلی بۆ ڕێگرتن لە جێبەجێکردنی هێرشی ئاسمانی دژی ئامانجە عێراقییەکان تەواو کردووە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە کە "واشنتۆن داوای لە عێراق کردووە، بەخێرایی ڕێگری لەو هێرشانە بکات، چونکە پێشبینی دەکرێت هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل نزیک بن، ئەگەر حکوومەتی عێراق ڕێگری لە هێرشەکانی گرووپەکان نەکات."
هاوكات، حکوومەتی عێراق و چەندین شیکەرەوەی سیاسی پێیانوایە، کە نامەی سکاڵای ئیسرائیل بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دژی عێراق، سەرەتای دەستدرێژی و لێدانی گورزی ئیسرائیلە لە عێراق.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، گرووپەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراقی دڵسۆز بۆ ئێران، بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان، دوو هێرشیان لە ڕۆژی سێشەممە و یەک هێرشیشیان لە ڕۆژی چوارشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2024 ئەنجام داوە، کە ئاماژەیە بۆ بەردەوامبوونی هێرشەکان، سەرەڕای ئاگاداركردنەوەكانی پێیان دراوە، بەردەوامیی ئەم كردەوانەش مەترسیی جێبەجێكردنی هەڕەشەی ئیسرائیلی دژی عێراق زیاتر كردووە، كە وەكوو واشنتۆن دەڵێت ”فشارەكان تەواو بوون“.
وەڵام بدەوه