Kurdistan Press - ئیسرائیل بۆ هەر بارمەتەیەک 5 ملیۆن دۆلار دەدات ئیسرائیل بۆ هەر بارمەتەیەک 5 ملیۆن دۆلار دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل بۆ هەر بارمەتەیەک 5 ملیۆن دۆلار دەدات

ڕۆژی سێشەممە، 19ی 11ی 2024، بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاندووە: لە بەرانبەر ئازادکردنی هەر بارمتەیەکی ئیسرائیل، 5 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت.

لە ڤیدیۆیەکی ناوبراو کە لە غەزە وێنەی گیراوە، باس لەوە دەکات، هەرکەسێک بارمتەیەکی ئیسرائیل ڕزگار بکات، ڕێگەیەکی ئاسایشمەند و دڵنیا بۆ دەرچوون لە غەزە بۆ خۆی و خێزانەکەی دابین دەکەین و 5 ملیۆن دۆلاری پێ دەبەخشین.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئیدی دوای جەنگی غەزە، حەماس ناتوانێت هیچ دەسەڵات و هێزێکی لە کەرتی غەزە هەبێت.

بەپێی سەرچاوەکان، لە سەرەتای هێرشەکانی حەماس لە 7 ی ئۆکتۆبەر، 251 کەسی ئیسرائیل بە بارمتە گیراون و جگە لە بەردانی هەندێکیان و کوشتنی بەشێکیان، گومان دەکرێ زیاتر لە 70 بارمتە هێشتا مابنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا