میدیایه‌كی به‌ناوبانگی دنیا دوای زیاتر له سێ هه‌فته له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ئاشكرای كرد له هێرشه‌كه‌دا دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگ و نهێنیی پێوه‌ست به توێژینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له ئێران له‌ناو براوه.
ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه كه‌وتووه‌ته پارچین و به‌رپرسێكی ئیسرائیلی و سێ به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و زانیارییه‌یان به ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس داوه. دامه‌زراوه‌كه به دووریی 30 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی تاران هه‌ڵكه‌وتووه و به تاڵه‌قان 2 ناسراوه.
ئێران ویستوویه‌تی له‌م شوێنه هه‌ندێك جۆری ته‌قه‌مه‌نی تاقی بكاته‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ به‌گه‌ڕخستنی هه‌ر جۆره ئامرازێكی ئه‌تۆمی. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به گرنگترین شوێن هه‌ژمار كراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
به‌گوێره‌ی یۆرۆنیوز، شوێنه‌كه زۆر نهێنی بووه و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی كه‌م له به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئاگاداری پڕۆژه‌كه بوون.
له‌مدواییانه‌دا ئێران ویستوویه‌تی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی په‌ره پێ بدات و توێژینه‌وه‌ی زیاتر بكات بۆ په‌ره‌پێدانی پلانی ئه‌تۆمی، وا دیاره ئیسرائیل له هه‌موو ئه‌و چالاكییانه ئاگادار بووه و له هێرشی 26ی مانگی رابردوویدا رێك دامه‌زراوه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل به 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌نجام درا و ئه‌وكات ئه‌وه ئاشكرابوو، ته‌واوی سیستمه‌كانی به‌رگریی مووشه‌كیی ئێران كه به S300 ناسراون و له رووسیای كڕیبوون له‌ناو چوون، وێڕای له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵێك كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك و درۆن، به‌ڵام باس له‌وه نه‌كرا هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌تۆمی كرابێته ئامانج.


وەڵام بدەوه