ڕاوێژكارێكی تره‌مپ دوور له زۆمی كامێراكانى ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى هه‌میشه‌یی ئێران لاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ تاوتوێكردنى چۆنیه‌یتی هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران، كۆبووه‌وه.
ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئه‌مریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، (ئیلۆن ماسک) ملیاردێر و ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممەى ڕابردوو لەگەڵ نوێنه‌رى هه‌میشه‌یی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەته‌وه.
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بووە.
ترەمپ، ڕۆژی سێشەممەى ڕابردوو، هەڵبژاردنی ماسک و ڤیڤێک ڕاماسوامی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وەزارەتێكی نوێی حکوومەت ڕاگەیاند، کە ئامانجی "هەڵوەشاندنەوەی بیرۆکراتی حکوومەت و کەمکردنەوەی ڕێسا زیادەڕۆییەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان و داڕشتنەوەی دەزگا فیدراڵیەکانە" ده‌ستنیشان كرد.


وەڵام بدەوه