رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی هاوشان له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی گه‌یشتنه تاران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی عێراق و كوردستان، بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی ته‌ناهیی چوونه‌ته تاران و چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان ئێسته له‌گه‌ڵ شاندێكی ته‌ناهیی گه‌یشتوونه‌ته تاران و پێشوازی گه‌رمیان لێ كراوه.
له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق چه‌ندان دۆسیه‌ی ته‌ناهیی كه پێوه‌ندی به وڵاتانی دراوسێوه هه‌یه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زۆرێك له‌و دۆسیانه له تاران گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
وەڵام بدەوه