Kurdistan Press - توومەن بە تەواوی هاڕەی کرد توومەن بە تەواوی هاڕەی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

توومەن بە تەواوی هاڕەی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024، لە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەهای دراوی ئێران (تومەن) هاڕەی کرد و بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزی.

ئەم دابەزینە لە پڕەی تومەنی ئێران بە توندبوونی هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا لە سیاسەتی ئابووریی دەرەوە بەرانبەر بە ئێران خوێندنەوە بۆ کراوە و بە ئاماژەیەکی مەترسیداری دەزانن بۆ دەستپێکردنەوەی ئاستەنگی زیاتر دژ بە تاران لە کاتێکدا هێشتا ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ترۆپکە و کپ نەبووەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێس، بازرگانان لە تاران دەڵێن: "ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی تاران هەر دۆلارێکی ئەمەریکی بەرانبەر بە 703 هەزار تومەن ئاڵوگۆڕی پێوەکراوە و ئەگەر هەیە دابەزینی بەهای دراوی ئێران بەردەوام بێت؛ هەر بۆیە بازرگانانی ئێرانی چاوەڕوانن بانکی ناوەندی وڵاتەکەیان هەنگاوێکی بە پەلە بنێت و  دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات و بە زیاترکردنی قەبارەی خستنەڕووی دۆلار لەم لاسەنگییەی تووشی بەهای تومەن بووە، کەم بکاتەوە."

ئەم هاڕە کردنەی بەهای دراوی ئێران، شڵەژانێکی لە نێو بازاڕەکانی ئێران دروست کردووە و خەڵکی وڵاتەکەش ترسیان هەیە ڕووبەڕووی دۆخێکی خراپی ئابووری و دارایی ببنەوە، بەهۆی سەرکەوتنی ترەمپ، پێشبینی دەکەن ئیدارەی نوێی ئەمەریکا سیاسەتێکی توندتر دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بگرێتەبەر.

ئەمیر ئاغائیان تەمەن 22 ساڵ و قوتابی زانکۆ دەڵێت: "%100 سزاکان توندتر دەکات، ئەو شتانەی لە بەرژەوەندی ئێران نین خراپتر دەبن؛ ئابووری و کۆمەڵایەتیمان بەدڵنیاییەوە خراپتر دەبێت."

ئاغائیان دەشڵێت "هەست دەکەم وڵات دەقڵیشێتەوە."

لەلایەکی دیکەوە، مەحموود پەروەر تەمەن 71 ساڵ، کە لە تاران شۆفێری تاکسییە دەڵێت: "هەست دەکەم شەیتان دەبینم، چونکە چاوەکانی لە چاوی شەیتان دەچن و ڕەفتارەکانیشی وەک پیاوێکی شێت وایە."

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، دۆناڵد ترەمپ بە 47 هەمین سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردراوە، بەڵام تێکچوونی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمەریکا ڕیشەیەکی مێژوویی 45 ساڵەی هەیە دوای دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ساڵی 1979 لە تاران و بە بارمتە گرتنی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە.

هەروەها بەرنامەی ناوەکی ئێران، ناکۆکییەکی دیکەی نێوان واشنتن و تارانە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمەریکا بە فەرمانی ترەمپ لە ساڵی 2018 یەکلایەنە ئەمەریکای لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی کشاندەوە، چەند ساڵێک گرژی و ئاڵۆزییەکانی تاران و واشنتن زیاتر بوون، هەربۆیە گومان دەکرێن بە دەرچوونەوەی ترەمپ چارەنووسێک خراپ چاوەڕوانی ئێران بکات و سزاکان زیاتر و قورس تر بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا