پێنجەم تۆماری دەنگی دزەپێكراو كە دەگوترێت دەنگی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیكی-یە بڵاوكرایەوە كە تیایدا رایگەیاندووە ،گرووپەكانی فەتح، حزبوڵڵا، عەسائیبی ئەهلی حەق و سەیدولشوهەدا بڕیارەكانیان بەدەست ئێرانە.
لە ماوەكانی رابردوودا، كەسێك بەناو عەلی فازڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر چوار تۆمار دەنگی دزەپێكراو كە گوایە دەنگی نوری مالكی-یە بڵاوكردەوە.
شەوی رابردوویش ئەو كەسە، پێنجەم تۆماری دەنگی بڵاوكردەوە كە گوایە دەنگی دزەپێكراوی نوری مالیكی-یە.
لەو تۆمارە دەنگییەدا، كە گوایە مالیكی-یە هاتووە "پەیوەندییم لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی كەتائیبی سەیدولشوهەدا باشە، بەڵام برادەرانی بەدر و فەتح بێكارن و گوێ بە رەوشەكە نادەن و بەكاری باخەوە خۆیان سەرقاڵ كردووە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەدا، هاتووە ، گرووپەكانی فەتح، حزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق و سەیدولشوهەدا بڕیارەكانیان بەدەست ئێرانە.
لە ناوەڕۆكی پێنجەم تۆمارە دەنگییەكەدا باس لە ململانێیەكان لە ئێران دەكرێت و ئەو كەسەی كە دەگوترێت نوری مالیكی-یە رایگەیاندووە ، لەدوای ئەوەی ئیبراهیم رەئیسی بووەتە سەركۆماری ئێران، كێشە لەنێوان سوپای پاسداران و حكوومەت دروست بووە كە یەكەمیان هێڵی رێبەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و سوپای پاسداران و دووەمیان، هیڵی ئیتڵاعات و سەركۆماری ئەو وڵاتەیە.
لە تۆمارە دەنگییەكەدا هاتووە ،سوپای پاسداران رێگا بە ئیتڵاعات نادات دەست لە هیچ رووداوێك وەربدات و ئەو پرسانەی سوپای پاسداران دەستی بۆ دەبات كەسی دیكە ناتوانێت بەو شێوەیە بكات، من چووم بۆ ئێران و گفتوگۆم لەگەڵ زۆر لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە و لەدوای هەموو گفتوگۆیەك دەڵێن پرسەكە بەدەست فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانە و ئێوە هەوڵەكانتان با لەگەڵ سوپای پاسداران بێت.
لە 13ی تەمووزی 2022وە تا ئێستا، پێنجەم تۆماری دەنگیی دزەپێكراوە كە دەگوترێت دەنگی نوری مالیكی-یە بڵاوكراونەتەوە، بەڵام نوری مالیكی و حزبی دەعوە رەتیدەكەنەوە كە ئەو تۆمارە دەنگییانە، دەنگی ئەو بێت و رایگەیاندووە كە ئەو تۆمارە دەنگییانە، ساختە و دروستكراون.
ئەو تۆمارە دەنگییانە كاردانەوەی توندی ژمارەیەك لە سەركردە عێراقییەكانی لێكەوتووەتەوە، بەتایبەتی سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر كە لە بەشێكی ئەو تۆمارە دەنگییانەدا هێرشی توند كراوەتە سەری و بە كەسێكی ترسنۆك ناوی هێندراوە.
دوێنێ 18ی تەمووزی 2022موقتەدا سەدر بەتوندی وەڵامی ئەو تۆمارە دەنگییەی كە دزەی پێكراوە كە دەگوترێت مالیكی-یە دایەوە و رایگەیاند" "لە لایەن حزبی دەعوە و گەورەكەیان كە مالیكی-یە، هەڕەشەی كوشتنم لێكراوە
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه