دەستەی کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، رەوشی کەشوھەوای تا رۆژی ھەینی 22 تەمووزی 2022ی بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاندووە کە کەشوھەوا لە ناوەڕاست و باشوور ساماڵ و گەرم دەبێت و لە شارهكانی دیكه ساماڵ دەبێت.
راشیگەیاندووە کە پێشینی دەکرێت سبەی سێشەممە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی کەربەلا، واست، نەجەف ، قادسیە، میسان، ناسریە، موسەننا و بەسرە بگاتە 50 پلە، بەڵام پلەکانی گەرما لە شارهكانی دیكه، دابەزین تۆمار دەکات.
باسی لەوەش کردووە کە کەشوھەوای رۆژی چوارشەممە 20ی تەمووزی 2022 لە ناوەڕاست و شارهكانی دیكه ساماڵ دەبێت، ھاوکات کەشوھەوا لە باشوور ساماڵ و گەرم دەبێت.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە کەشوھەوای رۆژی پێنجشەممە 21ی تەمووزی 2022 لە ناوەڕاست و شارهكانی دیكه ساماڵ دەبێت، بەڵام کەشوھەوا لە باشوور ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمایش بەرزدەبنەوە.
راشیگەیاندووە کە کەشوھەوای رۆژی ھەینی 22ی تەمووزی 2022 لە ناوەڕاست و شارهكانی دیكه ساماڵ دەبێت، ھاوکات کەشوھەوا لە باشوور ساماڵ و گەرم دەبێت.
وەڵام بدەوه