Kurdistan Press - ئێران ئەنجامی کۆتایی راگەیاند ئێران ئەنجامی کۆتایی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران ئەنجامی کۆتایی راگەیاند

ئەمڕۆ یەكشەم تەلەڤزیۆنی ئێران رای گەیاند كە بەپێی راپۆرتی كۆتایی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی پێشووی ئێران لە رۆژئاوای وڵاتەكە كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی، رووداوەكە بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە بووە.

پێشتر ئەنجوومەنی باڵای لێكۆلینەوە لە ئێران ئەگەری بوونی كاری تێكدەرانەی لە تێكشكانی فڕۆكەكەی رەئیسی دوور خستەوە، كە بەپێی نموونەكانی لە پاشماوەی تێكشكاوی فڕۆكەكە وەرگیراون، ئەگەری بوونی هۆكارێكی تێكدەرانە لە تەقینەوە و تێكشكانی هەلیكۆپتەرەكە دوورە، بەپێی قسەی شارەزایان تێبینی هیچ شوێنەوارێكی شەڕی ئەلیكترۆنی لەسەر هەلیكۆپتەرە تێكشاوەكە نەكراوە.    

ئاماژەی كرد، بە وردی پشكنین و پێداچوونەوە هەموو بەڵگەنامە و تۆمارەكانی پێوەندیدار بە چاككردنەوەی هەلیكۆپتەرەكە كراوە و هیچ كێشە و كەموكورتییەك لە هەلیكۆپتەرەكە نەبووە كە ببێتە هۆی رووداوەكە، هاوكات پێشبینییەكانی كەشوهەوای پێشبینیكراوی ئەو رۆژەی ناوچەكە باش بووە و گونجاو بووە بۆ فڕینی هەلیكۆپتەرەكە، بەڵام لەسەر بنەمای قسەی تیمی فڕۆكەوانیی دوو هەلیكۆپتەرەكەی تر پێویستی بە وردبوونەوەی زیاتر هەبووە. 

لە 21ی مانگی ئابی رابردوو سەرچاوەیەك بە ئاژانسی "فارس"ی نیوچە فەرمیی ئێرانی راگەیاند كە هۆكاری رووداوی تێكشكانی هەلیكۆپتەرەكەی سەرۆكی پێشووی دۆخی كەشوهەوا و باری قورسی فڕۆكەكە بووە، وای كردووە خۆی بە لووتكەی چیایەكی ناوچەكە بكێشێت.

بەپێی سەرچاوەكە، رووداوی تێكشكانی هەلیكۆپتەری سەرۆكی پێشووی ئێران لە 19ی ئایاری رابردوو لە ناوچەیەكی چیایی لە پارێزگای ئازەربایجان لە باكوری رۆژئاوای ئێران و كوژرانی خۆی و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك بەرپرسی تر، بەهۆی نالەباری كەشوهەوا و بێتوانایی هەلیكۆپتەرەكە بووە بۆ هەڵگرتنی بارە قورسەكەی، ئەوەش بەپێی ئەنجامی كۆتایی لێكۆڵینەوەكانە لە رووداوەكە.

سەرچاوەكە روونی كردەوە كە ژمارەی سەرنشینانی هەلیكۆپتەرەكە لە ژمارەی ئاسایی زیاتر بووە، بۆیە نەیتوانیوە بۆ بەرزایی پێویست هەڵبفڕێت و لەناو كەشوهەوایەكی تەمومژاویدا خۆی بە لووتكەی چیایەك لە ناوچەكە كێشاوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا