کۆشکی سپی دەڵێت، بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززەدا هەیە و "پێویستە ئیسرائیل و حەماس کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە".
ئەمڕۆ هەینی، جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئەو قسانەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
کێربی گوتی، "شەوی رابردوو لە قاهیرە گفتوگۆی بنیاتنەری باشمان هەبوو و گفتوگۆکان ئەمڕۆش بەردەوام دەبن". گوتیشی، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە گفتوگۆکاندا لە قاهیرە بەشدارە.
هەریەک لە ئەمریکا، میسر و قەتەر سێ قۆڵی خەریکی گفتوگۆن کە چۆن کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێندرێت و ئاگربەست رابگەیێندرێت؛ بە چڕی لەگەڵ ئیسرائیل و حەماس لەسەر هێڵن.
وەڵام بدەوه