Kurdistan Press - ھۆکاری تێکشکانی فڕۆکەی سەرۆک رەئیسی ئاشکرابوو ھۆکاری تێکشکانی فڕۆکەی سەرۆک رەئیسی ئاشکرابوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆکاری تێکشکانی فڕۆکەی سەرۆک رەئیسی ئاشکرابوو

دوای سێ مانگ لە تێكشكانی هەلیكۆپتەری ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی پێشووی ئێران لە باكوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، سەرچاوەیەك بە ئاژانسی "فارس"ی نیوچە فەرمیی ئێرانی راگەیاند كە هۆكاری رووداوەكە دۆخی كەشوهەوا و باری قورسی فڕۆكەكە بووە، وای كردووە خۆی بە لووتكەی چیایەك بكێشێت.

بەپێی سەرچاوەكە كە ئەمڕۆ چوارشەم بۆ ئەو ئاژانسە نیوچە فەرمییەی ئێران قسەی كردووە، رووداوی تێكشكانی هەلیكۆپتەری سەرۆكی پێشووی ئێران لە 19ی ئایاری رابردوو لە ناوچەیەكی چیایی لە پارێزگای ئازەربایجان لە باكوری رۆژئاوای ئێران و كوژرانی خۆی و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك بەرپرسی تر، بەهۆی نالەباری كەشوهەوا و بێتوانایی هەلیكۆپتەرەكە بووە بۆ هەڵگرتنی بارە قورسەكەی، ئەوەش بەپێی ئەنجامی كۆتایی لێكۆڵینەوەكانە لە رووداوەكە.

سەرچاوەكە روونی كردەوە كە ژمارەی سەرنشینانی هەلیكۆپتەرەكە لە ژمارەی ئاسایی زیاتر بووە، بۆیە نەیتوانیوە بۆ بەرزایی پێویست هەڵبفڕێت و لەناو كەشوهەوایەكی تەمومژاویدا خۆی بە لووتكەیەك لە ناوچەكە كێشاوە.

ئەوە لەوكاتەی لە لێكۆڵینەوەیەكی پێشوو باسی ئەوە كرا فڕۆكەكە دووچاری تەقینەوەیەكی بەمەبەست نەبووە یان هیچ شوێنەواری شەڕی ئەلیكترۆنی بەسەردا دیار نەبووە، بەڵام ئەوكات باسی ئەوە كرا كە باری فڕۆكەكە ئاسایی بووە و ژمارەی سەرنشین و كەرەستەكانی باری كردوون ئاسایی بوونە، راپۆرتی دووەم كە لەلایەن لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوە كراوە، باسی ئەوە دەكات كە لە پشكنینی پارچە تێكشكاوەكانی فڕۆكەكە دیارە تەقینەوە رووی نەداوە و هیچ كێشەیەكی تەكنیكی نەبووە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه