Kurdistan Press - مووشەکێکە لە کوێ ھەڵدراوە؟ مووشەکێکە لە کوێ ھەڵدراوە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووشەکێکە لە کوێ ھەڵدراوە؟

میدیاكان لە سەرچاوە ئیسرائیلییەكانەوە، زانیارییەكی تازەیان لەبارەی ئەو مووشەكەوە ئاشكرا كرد كە ئیسماعیل هەنیەی پێ كرایە ئامانج.

هەرچەندە لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە، دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە كە مووشەكەكە لە پارێزگای بابلی عێراق یانیش لە ئازەربایجانەوە ئاراستەی تارانی پایتەختی ئێران كراوە، بەڵام میدیاكان لە زاری یونی بن مناحم، رۆژنامەنووسی ئیسرائیلییەوە بڵاویان كردۆتەوە كە ئەو مووشەكەی ئیسماعیل هەنیەی لە تەهران پێ كراوەتە ئامانج، لە ژێردەریاییەكەوە هەڵدراوە. 

ئەمە لە كاتێكدایە كە هێشتا زانیاریی ورد لەبارەی جۆری ئەو مووشەكە بڵاو نەكراوەتەوە كە كردەوەكەی پێ جێبەجێ كراوە.

جێگەی باسە كوشتنی ئیسماعیل هەنیە كاردانەوەی توندی لە ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ڕووسیا و چین لێكەوتۆتەوە و بەشێك لەو وڵاتانە، بە تایبەتیش ئێران، هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه