به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی 7ی 2024، ڕوانگی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، له لایه‌ن میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران، 10 مووشه‌ك نرانه بنكه‌ی سه‌ربازیی كۆنیكۆ له سووریا.
ئاشكرا كراوه، ئه‌و مووشه‌كانه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی سووریاوه نراون به‌و بنكه‌یه‌وه. به‌ڵام زانیاری له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌خراوه‌ته ڕوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو ئه‌وه دووه‌م جاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا له سووریا.
كێڵگه‌ی كۆنیكۆ ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی سوریا و له نێو كێڵگه‌كه‌دا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكای تێدایه.
وەڵام بدەوه