عەلی باقر کنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەغدا یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بوو و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد.
دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان سازکرد و فوئاد حوسێن ڕایگەیاند، عێراق و ئێران پەیوەندییەكی بەهێز و مێژوویی جۆراوجۆریان هەیە، سەردانی عەلی باقر کنی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە. ئاماژەی بەوەش کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات. فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە کرد کە باسی بارودۆخی ناوچەکەیان کردووە، ڕاشیگەیاند ناوچەکە بە دۆخێکی نائارام تێدەپەڕێت و لەژێر مەترسیدایە . عەلی باقر کنی ڕایگەیاند لەگەڵ عێراقدا وەك برا مامەڵە دەكەن و ئاماژەی بەوەش کرد چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە ناوچەكەیان تاوتوێ کردووە.
وەڵام بدەوه