Kurdistan Press - ئێران داوای پارەیەکی زۆر لەعێراق دەکات وەک قەرەبوو ئێران داوای پارەیەکی زۆر لەعێراق دەکات وەک قەرەبوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران داوای پارەیەکی زۆر لەعێراق دەکات وەک قەرەبوو

ئێران داوای 242 ملیار دۆلار لە عێراق دەکات، وەک قەرەبووی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، ماوەیەکە لە ئێران باس لە گرێبەستێک دەکرێت لەسەر قەرەبووی زیانەکانی شەڕی هەشت ساڵە لەگەڵ عێراق. گرێبەستەکە لە نێوان خەڵک و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدا نییە، بەڵکو لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتە. پرسی قەرەبووکردنەوە لە بڕیارنامەی ژمارە 687ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، کە لە 26ی ئازاری 1991، دوای هێرشی پێشووی سوپای عێراق بۆ سەر کوەیت دەرچووە. ئەم بابەتە لە نێو سۆشیال میدیای ئێران ڕەنگدانەوەی هەبووە، دەپرسن ئایا ئێران دەتوانێت ئەو بڕە پارەیە وەربگرێتەوە؟. شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران لە ساڵی 1980 دەستی پێ کرد و لە ساڵی 1988 کۆتایی هات، بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بەریتانی نزیکەی 500 هەزار عێراقی و 750 هەزار ئێرانی لەو شەڕەدا گیانیان لەدەست داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه