ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئەورووپای دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران تۆمار كراوە.
لە ڕاگەیەندراوی ناوەندەكەدا هاتووە، بوومەلەرزەكە كاتژمێر 04:20 خوولەكی بەیانی بە كاتی ناوەندی ئەمریكا لە 120 كیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای شاری ئێرانشار كە 131 هەزار كەسی تێدا نیشتەجێیە، بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
تا ئێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیان و برینداربوونی ئەو بوومەلەرزەیە رانەگەیەنراوە.
وەڵام بدەوه