ئیسرائیل بەردەوامە ئەم جارە سێ فەرماندەی ئێران کردە ئامانج.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز لە شاری بانیاس و دەوروبەری كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست لە سووریا بیستراوە، باس لە كوژرانی سێ فەرماندەی ئێران دەكرێ.
ئەمڕۆ هەینی یەكی ئادار، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز لە شاری بانیاس و دەوروبەری كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست لە سووریا بیستراوە، بەو هۆیەوە ترس و دڵەڕاوكێ لەناو خەڵكی شارەكە لە ئەنجامی دەنگی تەقینەوەكاندا درووستبووە، كە ئەگەری هەیە هێرشی ئیسرائیلی بێت.
باس لەوەش كراوە، هێرشەكە ڤێلایەكی كردووەتە ئامانج كە میلیشیاكانی ئێرانی تێدابووە و كوژراو و بریندار هەن، هەروەها هەواڵی كوژرانی سێ فەرماندەی ئێرانی لەو هێرشە هەیە.
هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق بەردەوامی هەیە و دوێنێش هێرشێكی تر كرا.
وەڵام بدەوه