جارێكی تر له وڵاتی سووریا به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاژانسی (سكای نیوز)، بڵاوی كرده‌وه كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ی 2ی 2024، به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كونیكو له وڵاتی سووریا كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدایه.
هاوكات ئاژانسه‌كه ئاشكرای كردووه كه له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئه‌و هێرشه كراوه و له‌و كاته‌دا ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بیستراوه، به‌ڵام زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه هیشتا نه‌زاندراون.
له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شه‌ڕ له غه‌ز‌زه له 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه، ناوه‌ناوه گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌نه ئامانج.
وەڵام بدەوه