ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێك گەیشتە سعوودیە، ئەمەش پێنجەم سەردانیەتی لەوەتەی هەڵگیرسانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە ئۆكتۆبەری رابردووەوە.
چاوەڕوان دەكرێ بلینكن لەم سەردانەیدا، لە دوای سعوودیە، بچێتە وڵاتانی ئیسرائیل، قەتەر و میسر.
جگە لە پرسی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، یەكێك لە بابەتە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكانی بلینكن، هێرشەكانی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا دەبێت بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە
وەڵام بدەوه