پات رایدەر گوتەبیژی پێنتاگۆن ئاشکرایکرد، بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و جه‌نگی ئیسرائیل و حەماس، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری و چارڵز براون فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمه‌ریکا سەردانی ئیسرائیل دەکەن و لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیران و یۆئاڤ گاڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆدەبنەوە.
ئۆستن رۆژی شەممە، 16ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریکاوە ده‌ست به گه‌شته‌كه‌ی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕست دەکات، بێجگە لە ئیسرائیل، سەردانی قەتەر و بەحرەینیش دەکات.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكاش ئه‌مڕۆ ئاشكریكرد، جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 سه‌ردانی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سۆلیڤان له رامه‌ڵڵا چاوی به مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌وێت، پێكه‌وه تاووتوێی چاكسازییه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.
وەڵام بدەوه