Kurdistan Press - ئەمریکا ئامانجی چیە لەبارەی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە ئەمریکا ئامانجی چیە لەبارەی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا ئامانجی چیە لەبارەی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە

رۆژی چوارشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2023 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ لە برۆکسل باسی لە ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل کرد و گوتی، "لە دوو رۆژی داهاتوودا سەرنجمان دەخەینە سەر ئەوەی بزانین دەتوانین چی بکەین بۆئەوەی ئاگربەستەکە درێژ بکەینەوە، بارمتەی زیاتر ئازاد بکەین و هاوکاریی زیاتر بگەیێنینە غەززە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی، "هۆکاری ئەوەی دەمانەوێت ئاگربەستەکە درێژتر بکرێتەوە ئەوەیە، کە دەمانەوێت بارمتەکان ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە ماڵەوە."

ئیسرائیلیش، بە گوتەی بلینکن، مەبەستیەتی ئاگربەستەکە درێژ بکرێتەوە و دەیانەوێت بە زووترین کات هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن.

سەردانی ئەمجارەی بلینکن بۆ ئیسرائیل دەبێتە سێیەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەر.

رۆژی 22ی مانگ ئیسرائیل و حەماس گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتە و دیلەکان و راگەیاندنی ئاگربەستێکی چوار رۆژە، ئەوەش بە نێوەندگیریی قەتەر، ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە. دوای کۆتاییهاتنیشی، ئاگربەستەکە بۆ دوو رۆژی دیکە درێژکرایەوە. تاوەکو ئێستاش حەماس 81 بارمتەی ئیسرائیلی و بیانیی ئازاد کردوون، لە بەرامبەردا ئیسرائیل 180 بەندکراوی فەلەستینیی ئازاد کردووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه