Kurdistan Press - رێککەوتنەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە رێککەوتنەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رێککەوتنەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە

وڵاتی قه‌ته‌ڕ ئاشكرای كرد كه ئیسڕائیلیش لای خۆیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 39 ده‌ستگیركراوی فه‌ڵه‌ستینی ئازادكردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست به‌ فه‌رمی چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ماجید ئه‌نساڕی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ ڕایگه‌یاند: بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌و‌تنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئه‌مڕۆ 39 ده‌ستگیركراوی ئافره‌ت و منداڵ له‌ گرتووخانه‌كانی ئیسڕائیل ئازادكراون.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌دا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش لای خۆیه‌وه‌ 12 كرێكاری تایلاندی‌ و 13 دیلی ئیسڕائیلی له‌ غه‌ززه‌ ئازاد كردبوو.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ نێوه‌ندگیری هه‌ردوو وڵاتی قه‌ته‌ڕ و میسڕ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژه و‌‌ له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ردوولا به‌شێك له‌ دیل و ده‌ستگیركراوه‌كانیان‌ ئازاد ده‌كه‌ن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا