Kurdistan Press - شەڕ کۆتایی دێت شەڕ کۆتایی دێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕ کۆتایی دێت

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ ئاشكرای كرد كه‌ له‌ سبه‌ی كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ماجد محه‌مه‌د ئه‌نساڕی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا كراوه‌ و سبه‌ی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌كردنه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئاگربه‌سته‌كه‌ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دیل و بارمته‌كانه‌ له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا و وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می گۆڕینه‌وه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 4ی سه‌رله‌ئێواره‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌ك وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م سبه‌ی هه‌ینی 13 دیلی منداڵ و ئافره‌ت له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌گۆڕدرێنه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی 4 رۆژیشدا گۆڕینه‌وه‌كان ده‌بنه‌ 50 دیل و بارمته‌.

ماجد محه‌مه‌د ئه‌نساڕی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و 4 رۆژه‌ی ئاگربه‌ستدا زانیاری له‌سه‌ر دیل و بارمته‌كانی تریش له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌گۆڕدرێنه‌وه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ هیواشی خواست ئه‌م ئاگربه‌سته‌ كاتییه‌ ببێته‌ ده‌ستپێك و هه‌وێنی ڕاگرتنی شه‌ڕ به‌شێوه‌ی یه‌كجاری، داواشی له‌ هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیلی و حه‌ماس كرد له‌ ئاگربه‌سته‌كه‌دا په‌یڕه‌و سه‌رجه‌م ڕێنمایی و ڕێككه‌وتنه‌كان بكه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌م ئاگربه‌سته‌ له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیلی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا ڕابگه‌یه‌نرێ، به‌ڵام بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه‌كان كاتی زیاتریان پێویست بوو و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بۆ سبه‌ی هه‌ینی دواخرا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا