ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی پلان و بودجەی پەرلەمانی توركیا، هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەت كردەوە كە باس لەوە دەكەن، كۆماری توركیا و ئاكەپە دوژمنی كوردن و گوتی: ئێستا لە ناوچەكەدا، گەورەترین دۆستی هەولێر، كۆماری توركیایە. فیدان پێی باشە لە هەموو ئەو ڕەخنانەی لێیان دەگیرێت لەبارەی كوردەوە، وشەی كورد دەربهێنن، چونكە ئەوان دوژمنی پەكەكەن. هەروەها دەڵێت لە بری وشەی كورد، دەبێت بنووسن پەكەكە، چونكە كۆماری توركیا دوژمنی پەكەكەیە، نەك كورد.
باسی لەوەش كرد: ئەوەی كێشەی لەگەڵ توركیادا نەبێت و ڕووی چەكیان تێ نەکات، جا كورد بێت یان عەرەب، ئەوانیش كێشەیان لەگەڵیاندا نییە.
گوتیشی: ئەو زمانە قبووڵ ناكەم كە وای نیشان دەدات دەوڵەتی كۆماری توركیا دژی كوردە، ئەمە زمانێكی ناڕەوایە.
وەڵام بدەوه