Kurdistan Press - ھیچ ھێز و سەربازێکی عەرەبی ناچێتە ئەم شوێنە ھیچ ھێز و سەربازێکی عەرەبی ناچێتە ئەم شوێنە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھیچ ھێز و سەربازێکی عەرەبی ناچێتە ئەم شوێنە

ئەیمەن سەفەدی ،وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەمڕۆ شەممە دووپاتی كردەوە كە هیچ هێزێكی عەرەبی ناچێتە ناو كەرتی غەززەی فەلەستین.
سەفەدی لە وتارێكدا لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی نۆزدەهەمین كۆڕبەندی ئاسایشی هەرێمی “دیالۆگی مەنامە” لە بەحرەین، گوتی:دوای كۆتایی هاتنی شەڕ لەغەززە،هیچ سەربازێكی عەرەب ناچێتە ناو كەرتەكە. 
گوتیشی: جەنگی ئیسرائیل لە غەززە بەرگریكردن نییە، بەڵكو دەستدرێژییەكی ئاشكرایە و ئەو شەڕە هیچ شتێك پاساوێكی نییەو نابێتە هۆی بەدیهێنانی ئاسایش بۆ ئیسرائیل.
جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی  هەرگیز ڕێگە بە ئاوارەبوونی فەلەستینییەكان نادات و هەموو شتێكی پێویست بۆ ڕێگریكردن لەو بابەت دەكات.
هەروەها سەفەدی داوایكرد كە كرد ڕێگە بدرێت هەموو هاوكارییەك بچێتە ناو كەرتی غەززە و هۆشداریشیدا لەوەی كە رێگریكردن لە هاتنە ناوەوەی خۆراك و دەرمان و سووتەمەنی تاوانی جەنگە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه