سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حه‌ماس رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ریكی گفتوگۆین له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له غه‌ززه، له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی 12 بارمته، كه به‌شێكیان هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكین
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیای فه‌رمی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، خه‌ریكه رێككه‌وتن بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له غه‌ززه بكرێت.
دوێنێ هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن و بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به ته‌له‌فۆن دۆخی غه‌ززه‌یان تاووتوێكرد و تێیدا ناتانیاهۆ رازی بووه سێ رۆژ ئاگربه‌ست له غه‌ززه رابگه‌یه‌ندرێت.
پێگه‌ی (والا)ـی ئیسرائیلی له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بیرۆكه هه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ رۆژه‌دا 10 تاكو 12 بارمته‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاواز ئازادبكرێن، كه له 7ـی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستبه‌سه‌رن
وەڵام بدەوه