بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لەسەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل ئەنتۆنی بلینکن پرسی ئۆپراسیۆنی وشکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و رێکكارەکانی ئازادکردنی بارمتەکان لەگەڵ بەرپرسانی تەلئەڤیڤ تاووتوێ دەکات.هاوکات یەکێکی دیکە لەئەجێنداکانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ ئیسرائیل، پرسی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینە.
بڕیارە لەدوای ئیسرائیل، بلینکن سەردانی ئوردن بکات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، بلینكن بۆ ئه‌وه ده‌چێته ئیسرائیل، تاكو ئاگربه‌ستی سه‌ربازی مه‌ودا كورت رابگه‌یه‌ندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بارمته‌كان رزگاربكرێن و هاوكارییه مرۆییه‌كانیش بگه‌یه‌ندرێنه غه‌ززه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه، به‌رپرسانی كۆشكی سپی به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیان گوتووه، ئاگربه‌ستی كاتی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستی مه‌ودا درێژ، كه ئیداره‌ی بایدن پێیوایه حه‌ماس سوود له ئاگربه‌ستی مه‌ودا درێژ وه‌رده‌گرێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بایدن رووبه‌ڕووی فشاره نێوخۆییه‌كان بووه‌ته‌وه، بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی رێكخراوه مرۆییه‌كان. پێشتریش بلینكن له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، پێویسته ئیسرائیل هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له غه‌ززه بپارێزێت، كه په‌یوه‌سته به گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان.
وەڵام بدەوه