ڕۆژنامه‌ی (وڵ سترین ژورناڵی) ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رۆكی كۆریای باكوور، فه‌رمان به پاڵپشتی له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كا له‌و شه‌ڕه‌ی كه له نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی غه‌ززه دا، به‌رپا بووه.
ڕۆژنامه‌كه پشتی به زانیاریه‌كانی هه‌واڵگریی كۆریای باشوور به‌ستووه كه كیم جۆن ئون، بیر له فرۆشتنی چه‌ك به گرووپه چه‌كداره‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست ده‌كاته‌وه.
ئاشكرا كراوه كه كۆریای باكوور له ڕابردوودا هاوه‌ن و مووشه‌كی دژه تانكی به چه‌كدارانی كه‌رتی غه‌ززه فرۆشتووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه چه‌كی زیاتر بنێرێت بۆ غه‌ززه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ئیسرائیلی پێ بكرێ.
له ماوه‌كانی ڕابردووش كۆریای باكوور چه‌ند دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه ئه‌و چه‌كانه‌ی كه چه‌كدارانی غه‌ززه به‌كاری ده‌هێنن، به‌شێكیان چه‌كی كۆریای باكوورن كه فرۆشراون به‌و چه‌كدارانه، به‌ڵام كۆریای باكوور ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
وەڵام بدەوه