مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات كه ڕۆژی 20 ى 3 ى 2022، حوسییەكانی یەمەن به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر خاكی سعوودیە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر سعوودییه نووسیوویه‌تی: ئەم هێرشە دووبارانە بۆ سەر ژێرخانی مەدەنیی سەقامگیریی ناوچەکە بەئامانج دەگرن.
راشیگه‌یاندووه، کە بە تەواوی لەگەڵ حکوومەت و گەلی شانشینی عەرەبیی سعوودییەن.
رۆژی یەکشەممە20 ى 3 ى 2022، هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرکردایەتی سعوودیە رایگەیاند، 9 درۆن خرانە خوارەوە کە هەڵدران بەرەو جازان و خەمیس مشێت و تائیف و یەنبەع و زەهرانی باشوور.
ئاماژەشی پێدا، ئەو شوێنانەی بە ئامانجکراون بریتین لە وێستگەیەکی گاز لە خەمیس مشێت و وێستگەیەکی گواستنەوەی کارەبا لە زەهرانی باشوور.
هاوپەیمانی عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، میلیشیا حووسییەکان مووشەکی کروزی ئێرانی‌یان بەکارهێنا بۆ بە ئامانجکردنی وێستگەیەکی دابەشکردنی سەر بە دامەزراوەی ئارامکۆ لە جازان. هەروەها بە ئامانجکردنی وێستگەیەکی خاوێنکردنەوەی ئاو لە شقێق، جەختیشی کردەوە، هێزە بەرگرییەکان توانییان بەرپەرچی مووشەکێکی بالیستیکی بدەنەوە کە تەقێندرا بەرەو جازان.
هاوپەیمانییەکە ئاماژەشی پێدا، هێرشە دوژمنکارییەکان زیانی ماددی زۆری گەیاند بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی و خانوو و، هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
وەڵام بدەوه