Kurdistan Press - ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە دواخراوە ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە دواخراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە دواخراوە

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ڕایگەیاندووە كە هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە دواخراوە بە هۆكارێك لەوانەش بارودۆخی كەشوهەوا.

ڕۆژنامە ئەمریكییەكە لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندووە، پلانی سەرەتایی بۆ هێرشكردنە سەر غەززە لە كۆتایی هەفتەدا بووە.

بەڵام بابەتەكە بۆ چەند ڕۆژێك دواخرا، بەشێكیش بەهۆی بارودۆخی كەشوهەواوە بووە، چونكە كەڵەكەبوونی هەورەكان ئەركەكە قورستر دەكات بۆ فڕۆكەوانە سەربازییەكان و كارپێكەری فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان، بەو پێیەی ناتوانن ڕووپۆشی ئاسمانی بۆ هێزەكانی زەمینی دابین بكەن.

هەفتەی ڕابردوو میدیا ڕۆژئاواییەكان ڕایانگەیاندبوو كە لە ماوەی 48 كاتژمێردا هێرشێكی زەمینی بۆ سەر غەززە دەكرێت، بەڵام دەركەوت كە ئەمە بە هیچ شێوەیەك ڕاست نییە.

بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەكە لە زاری سێ بەرپرسی باڵاوە نووسیویەتی، ئامانجەكانی هێرشە زەمینیەكە كۆنترۆڵكردنی شاری غەززە و تیرۆركردنی سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماسە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه