Kurdistan Press - ئیسرائیل ھەڵەمان کرد ئیسرائیل ھەڵەمان کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل ھەڵەمان کرد

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل دانی بەوەدا نا کە دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی هەڵسەنگاندنی هەڵەیان کردووە پێش هێرشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل.

ئەمڕۆ شەممە 14ـی 10ـی 2023 تساحی هانێگبی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامێکی پرسیارێکی سەبارەت بە لێدوانەکانی لەبارەی پێشبینینەکردنی بۆ هێرشی حەماس گوتی: ئەوە هەڵەی منە، هەروەها ڕەنگدانەوەی هەڵەکانی هەموو ئەو کەسانەیە کە ئەم هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییانە دەکەن.

ڕاشیگەیاند: بەڕاستی باوەڕمان وابوو کە حەماس وانەی خۆی وەرگرتووە لەدوایین شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی 2021.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 07ـی 10ـی 2023 ئەم هەفتەیە، كەتیبەكانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە كەرتی غەززە، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكیان بەناوی "گەردەلوولی ئەقسا" دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند و لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بە دەیان فڕۆكەی جەنگی هێرشێكی سەربازیی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مووشەكانە ڕاگەیاند كە لە كەرتی غەززەوە ئاراستەی دەكرێت، بەمەش هەزاران کوژراو و بریندار لەهەردوولا کەوتنەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه