شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ حەفتەمین رۆژ بەردەوامە و ئەم ئێوارەیە تانكەكانی سوپای ئیسرائیل بەرەو سنوورەكانی غەززە بەڕێكەوتن، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر داوای لە دانیشتوانی غەززە كردبوو شارەكە چۆڵ بكەن.
هەر ئەمڕۆ هەینی بەپێی دواهەمین ئامارەكانی هەردوو حكوومەتی ئیسرائیل و دەسەڵاتی فەڵەستینی، ژمارەی كوژراوانی هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و شەڕی حەفت رۆژەی نێوان هەردوولا گەیشتووەتە 2900 کەس، زیاتر لە 10 هەزار کەسیش لە ئیسرائیل و فەڵەستین بریندار بوون.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، 423 هەزار کە لە کەرتی غەززە بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە پەناگەکاندا بۆ خۆپاراستن لە بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان حەشار دەدەن، زیاتر لە 150 هاووڵاتیی ئیسرائیلی و هاووڵاتیی وڵاتانی دیکە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.
وەڵام بدەوه