Kurdistan Press - ھەموو شتێک لەبارەی ھێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرابوو ھەموو شتێک لەبارەی ھێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرابوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەموو شتێک لەبارەی ھێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرابوو

زانیاری ورد لەبارەی ھێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرابوو، کێ پیلانەکە دارشتبوو، چەند چەکداری حەماس بەشداربوون، ئایا ئێران بەشداری لە شەڕەکەدا کردووە؟ لێرەوە ھەموو شتێک بزانە. 

عەلی بەرەکە، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ رایگەیاند، هێرشەکەی سەر ئیسرائیل لەلایەن سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسەوە پلانی بۆ داندرابوو، دەشڵێت، بەڵام هیچ لە هاوپەیمانە نزیکەکانی حەماس ئاگاداری هێرشەکە نەبوون.

سەرکردەکەی حەماس هەموو ئەو راپۆرت و دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لەوە دەکەن هێرشەکە لەلایەن ئێرانەوە پیلانی بۆ داڕێژرابێت، یاخود ئێران گڵۆپی سەوزی بۆ حیزبوڵڵا هەڵکردبێت بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل. 

ئێران و حیزبوڵڵا، بەگوتەی ئەو سەرکردەیەی حەماس، تاوەکو ساڵی 2014 یارمەتیی بزووتنەوەی حەماسیان داوە، بەڵام لە دوای ساڵی 2014ـەوە حەماس خۆی توانیویەتی مووشەک دروستبکات و راهێنان بە چەکدارەکانی بکات. 

دەربارەی ژمارەی ئەو چەکدارانەی لە هێرشەکەی سەر ئیسرائیل بەشدارییان کردووە، عەلی بەرەکە دەڵێت، لە کۆی 40 هەزار چەکداری حەماس لە کەرتی غەززە، نزیکەی دوو هەزار چەکداریان بەشداری هێرشەکە بوون.

بەرەکە باسی لە ئامادەکارییەکەی حەماس بۆ شەڕەکە کردووە و دەڵێت "ئێمە، خۆمان باش بۆ شەڕەکە ئامادە کردووە و دەزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو سیناریۆکاندا بکەین، تەنانەت سیناریۆی ئەوەی ئەگەر شەڕەکە درێژەش بکێشێت.

ئەو گوتانەی سەرکردەکەی حەماس لەکاتێکدایە، دوای دەستپێکردنی هێرشی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، میدیای ئەمریکی بڵاویکردەوە ئەو هێرشانە لەلایەن ئێرانەوە پیلانی بۆ داندراوە، بەڵام ئێران هیچ قسەیەکی لەوبارەیەوە نەکردووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه